ترەمپ پەیامێکی نوێ بۆ ئێران نارد

"زیانی زۆرتان پێ دەگات"

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هۆشداریی دایە ئێران لە هێرشێک، کە بیەوێت بیکاتە سەر ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپیدا، ترەمپ لە بارەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران رایگەیاند: "ئەگەر ئێران هەر بەرژەوەندییەکی ئەمەریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج، زیانی زۆر گەورەی پێ دەگات".

راشیگەیاند: "چاوەڕێ دەکەین بزانین چی دەبێت. ئەگەر ئێران هەر شتێک بکات، هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات و زیانێکی زۆر گەورەیان پێ دەگات".

واشنتن بەردەوامە لە ناردنی کەشتی فڕۆکە هەڵگر و فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دوایین پێشهاتیشدا و لە هێرشێکی تەمومژاویدا، چوار کەشتیی بازرگانیی سعوودیی و ئیماراتی لە ئیمارات هێرشیان کرایە سەر.

Reuters

H.J