مێسی: تا مۆندیال نه‌به‌مه‌وه واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی ناهێنم
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نایه‌وێت واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهێنێت تا جامی مۆندیال نه‌باته‌وه.
لیۆنێل مێسی له فایناڵی مۆندیالی 2014 زۆر نزیك بوو خه‌ونه‌كه‌ی بێته دی، كاتێك له یاری كۆتایی رووبه‌ڕووی ئه‌ڵمانیا بوونه‌وه، به‌ڵام ماریۆ گۆتزێ ئه‌ڵمانیا خه‌ونه‌كه‌ی له گۆڕنان.
خۆرخی سامپاوڵی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ پیرۆزبایی له لیۆنێل مێسی كرد به بۆنه‌ی 31 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، به‌ڵام جگه له پیرۆزبایی هیچ قسه‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌كردووه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، لێدوانێكی له‌سه‌ر زاری مێسی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا لیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ناتوانێت واز له خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێت و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت جامی مۆندیال به‌ده‌ستبهێنێت.
مێسی ده‌شڵێت: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م كه پێش ئه‌وه‌ی واز له یارییكردن بهێنم به بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی هانده‌رانی وڵاته‌كه‌م دڵخۆش بكه‌م.
مێسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، بۆ به‌رده‌وامبوون له مۆندیالی 2018 یه‌ك هیوای ماوه، ئه‌ویش بردنه‌وه‌یه له نێجیریا و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاری كرواتیا و ئایسله‌نداش بكات، ئه‌گه‌ر مێسی له‌م مۆندیاله بێبه‌ش بێت بۆ مۆندیالی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ و ئه‌وكات بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه زه‌حمه‌ت ده‌بێت.