هەوڵێکی دیكەی بەغدا دژی هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەبێت
K24 - سلێمانی
له به‌غدا هه‌و‌ڵێك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى سزاى كورد بدڕيت ئه‌ويش له‌رێگه‌ى ئاماده‌كردنى پڕۆژه ياساى بوجه‌ى ساڵی 2019 له‌لايه‌ن كابينه‌كه‌ى عه‌باديه‌وه، نوێنه‌رانى كورد له‌به‌غدا ده‌ڵێن، له‌ساڵانى پێشوو دۆخێكى ناھه‌موار له‌وڵاتدا هه‌بوو، بۆيه به‌ئاره‌زووى ئه‌وان پڕۆژه ياساى بووجه تێده‌په‌ڕێندراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره دۆخه‌كه گۆڕاوه و رێگه ناده‌ن پڕۆژه ياساى بوجه‌ى 2019 به‌م شێوه‌ى ئێستا كه پشكى كورد به 12% دياريكراوه تێپه‌ڕێندرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراكسیۆنی پارتى بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەوەی بودجەیەی كە بە نیازن تێپەڕێنن، ھیچ جیاوازی نییە لەگەڵ 2014 و پشكی كورد بە تەواوی نادرێت، ئەمەش ھەمان سیستمی پێشووە بۆ سزادانی ھەرێمی كوردستان، ئەو بابەتە ناكۆكی دەخاتە نێوانمان و بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین بودجەی 2019 وەك ساڵانی پێشتر تێپەڕێندرێت و زوڵم لە كورد بكرێت".
ئەندامانی كوردی خوولی نوێی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێن، ئه‌و پڕۆژه‌يه هێشتا به‌فه‌رمى نه‌هاتووه په‌رله‌مان و پێويسته ته‌وافوق بكرێت پێش ئه‌وه‌ى بهێنرێته نێو په‌رله‌مانه‌وه، چونكه پڕۆژه‌كه كابينه‌ى نوێ ئاماده‌ى نه‌كردووه و به فه‌رمانى عه‌بادى دارێژراوه.
به‌ختيار شاوه‌يس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە فراكسیۆنی يه‌كێتى دەڵێت: "وەك پەرلەمانتارانی كورد لەئێستاوە دژی تێپەڕاندنی بودجەی 2019 ئەگەر بەو شێوەیە بێت، ئەو پڕۆژە یاساییەی كە ئێستا ئامادەكراوە لەلایەن عەبادی و دارودەستەكەیەوە بووە، نەك لەلایەن سەرۆكوەزیرانی تازە راسپێردراو كە عادل عەبدولمەھدیە، واتا ئەو كێشەیەی كە دروستكراوە ھەر بۆ عەبادی دەگەڕێتەوە، وەك پەرلەمانتارانی كورد ھەموو ھەوڵێك دەدەین، بۆ ئەوەی رێگری لە تێپەڕاندنی بودجە بەو شێوەیە بكرێت".