سبه‌ی 3 یاری له خولی نایابی كوردستان ده‌كرێت
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌مه 3 یاری له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چیت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێن.
پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری هه‌ندرێن ده‌كات
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسه‌لان جه‌لال باشترین ده‌ستپێكیان له خوله‌كه تۆمار كردووه و خۆیان له شكست پاراستووه و به 11 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێنیش به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عرووف به خراپترین بارودۆخ روو ده‌كاته سلێمانی، به‌وپێیه‌ی له گه‌ڕی رابردووش له نێو یاریگای خۆیان به‌رامبه‌ر ئارارات شكست بووه به‌شیان، له ئێستاشدا هه‌ندرێن به پێنچ خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.
یاری دێربی له هه‌ولێر ده‌كرێت
هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵا مه‌حموود له یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، به‌پێی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ش بێت بارودۆخی پێشمه‌رگه له هی هه‌ولێر باشتره، له ئێستادا پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زیاتر كه‌وتۆته سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر، به‌وپێیه‌ی
هه‌ولێر دوای پێنج گه‌ڕ ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌یان هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پله‌ی پێنجه‌میان گرتووه، له به‌رامبه‌ردا تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆش به 10 خاڵ له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت.
ئارارات له به‌رازاییه‌كانی پیرمامه‌وه باوه‌ش بۆ گازی باكوور ده‌كاته‌وه
یانه‌ی ئارارات دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مجاره‌یان باوه‌ش بۆ یانه‌ی گازی باكووری میوانی ده‌كاته‌وه، ئه‌م دوویانه‌یه به دوو ئامانجی جیاواز به‌شداری له خوله‌كه ده‌كه‌ن، ئارارات هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه گازی باكوور ته‌نیا مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مه‌به‌سته.
ئارارات به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 6 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت.