له ناحیه‌ی چه‌مانكێ په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
له‌سنووری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا.
مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: " شه‌هیدێك له ریزی هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه و ژمارەیەك پێشمەرگەش بریندار بوونە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كی زۆره دانیشتووانی ناوچه‌كه له بوونی ئه‌و مه‌ترسیانه نیگه‌رانن كه به‌هۆی هاتنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه هاتووه‌ته ئارا و ناتوانن له ناوچه‌كانی خۆیان به ئازادی هاتووچۆش بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كه به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه، ناوچه‌كه نائارامییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
لەكاتی تەقینەوەی بۆمبی پەكەكە بە ھێزەكانی پێشمەرگە، لە چەند لایەكەوە چەكدارانی پەكەكە تەقەیان لە ھێزەكانی پێشمەرگە كردووە.
روونیكردەوە: "ئەو شوێنەی چەكدارانی پەكەكە بۆمبیان بۆ ھێزی پێشمەرگە داناوەتەوە، ته‌نیا شەش كیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی چەمانكێ دوورە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی لای خەڵك دروستكردووە".
ژمارەیەك ھاووڵاتی كە لەناو ناحیەی چەمانكێ بۆ كوردستان24 دوان، ئاماژەیان بەوەدا ئەوان خوازیارن ئارامی بۆ ناوچەكەیان بگەڕێتەوە.