ساتی کوژرانی دوو خۆپیشاندەری باشووری عێراق ببینە

بە گوولەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون

K24- هه‌ولێر:

ماوەی حەوت رۆژە خۆپیشاندانەکان لە باشووری عێراق بە هۆی نەبوونی هەلی کار و کەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بەهۆی زیاد بوونی توندوتیژییەکان، چەندین کەس بوونەتە قوربانی.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ساتی کوژرانی دوو لە خۆپیشاندەران بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان تۆمارکراوە، ئەمەش سەرەڕای راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چەند رۆژی رابردوو لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە.

تاکو ئێستا ئامارە فەرمییەکان ئاشکرانەکراون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان 24، لە ماوەی حەوت رۆژی خۆپیشاندان،  زیاد لە 10 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی 190 دیکەش بریندارن.

ساتی کوژرانی خۆپیشاندەرێکی باشووری عێراق

H.J