وەزیرێكی عێراق لەسەر ھەرێمی كوردستان دادگایی دەكرێت

ئەمڕۆ دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی بەڕێوەدەچێت

K24 - بەغدا

ئەمڕۆ دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی وەزیری بازرگانی عێراق لەسەر كەمكردنەوەی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بەھۆی كەمكردنەوەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان بۆ نیوھێندە، جوتیارانی ھەرێمی كوردستان سكاڵایان دژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراق تۆماركردووە و ئەمرۆ دووەم دانیشتنی دادگاییكردنەكەی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت".

پێشتر دانیشتنی یەكەمی دادگاییكردنەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو و چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ دادگا ئەو پرسە تاوتوێ بكات و پارێزەرانی جوتیارانی كوردستانیش ئاماژە بەوە دەكەن، سوورن لەسەر بەدەستھێنانەوەی مافەكانی جوتیاران، چونكە سەرەڕای دواخستنی، حكوومەتی عێراق پارەكەشی كەمكردووەتەوە.

زیاتر لە سێ ساڵە پارەی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دوا دەكەوێت و كەمدەكرێتەوە.

ھ.م