گۆڕان بۆ وەڵامدانەوەی پارتی كۆدەبێتەوە

بەرپرسێكی گۆڕان زانیاری دەخاتەڕوو
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەبدولرەحمان موھەندیس، سەرۆكی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان، لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "بەمنزیكانە جڤاتی نیشتمانی لەبارەی كێشە سیاسییەكانی ئێستای كوردستان كۆدەبێتەوە".

گوتیشی: "دوای كۆبوونەوەكە، وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەینەوە و ئاساییبوونەوەی دۆخی ھەرێمیش تەنیا بە كاراكردنەوەی پەرلەمان نابێت، بەڵكو بە چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان دەبێت".