ئه‌ردوغان داوا له دوو وڵات ده‌كات به‌شداری له دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه‌دا بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، "ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له عێراق و لوبنانیش به‌شداری له دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه‌دا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رووسیا، توركیا و ئێران له پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا به‌شدار بن".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ردوغان گوتی: "دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه له‌ژێر چاودێری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤ شكستیان هێنا، بۆیه دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ گفتووگۆكانی جنێڤ سه‌یر ناكه‌ین.. هه‌روه‌ك پێشتریش باسمكرد، ده‌كرێت عێراق و لوبنانیش بۆ ئه‌و دانوستانانه بانگهێشت بكه‌ین، چونكه ئه‌و دوو وڵاته سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه".
H.B
سه‌رچاوه: نوفوستی