بزانه ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
ڤاڵڤیردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیۆن رایگه‌یاند كه ئه‌وان فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره چونكه، هانده‌رانی بارسا نازناوی چامپیۆنزلیگیان ده‌وێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیۆن گوتی: ئێستا ئێمه له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگین، ماوه‌یه‌كی درێژه چاوه‌ڕێی ئه‌م یارییه‌مان ده‌كرد، چاوه‌ڕێی یارییه‌كی ئاڵۆز ده‌كه‌ین، چونكه رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌كی زۆر به‌هێز ده‌بینه‌وه، لیۆن له یاریگه‌ی خۆی به‌رده‌وام ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئۆمتیتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پزیشكانیش رێگه‌یان پێداوه، به‌ڵام ره‌نگه له‌م یارییه به‌شداری پێنه‌كه‌ین، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و به‌ر له یارییه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
راهێنه‌ری بارسا ده‌شڵێت: لیۆن یاریزانی باشی هه‌یه گرنگی به‌وه ناده‌ین كه ئه‌وان تیپێكی هێرشبه‌ری و به رێگه‌یه‌كی نوێ یاریی ده‌كه‌ن، یاریی چوون گرنگتره و له ئێستاوه بیر له یاریی گه‌ڕانه‌وه ناكه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی خۆشحاڵی خۆشی به دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی لیۆن ده‌ربڕی كه ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بكات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نه‌بیل فه‌قیر یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و زۆر گۆڵ تۆمار ده‌كات بێگومان یارینه‌كردنی بۆ ئێمه باشه.
راهێنه‌ری بارسا گوتیشی: ئه‌وه‌ش راسته كه ئێمه فشارمان له‌سه‌ر چونكه هانده‌ران ده‌یانه‌وێت چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه، به‌ڵێ لویس سوارێز یاریزانێكی گرنگه، له كاتی یاریكردن ده‌رفه‌تی گۆڵ ده‌ره‌خسێنێت و هیوادارین له‌م یارییه له رۆژی خۆی بێت.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، لیۆن میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.