ئه‌نقه‌ره: خاڵه گومرگييه‌كانى عێراق كێشه‌ى گه‌وره‌يان بۆ بازرگانانى توركيا درووستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
کونسوڵی تورکیا لە شارى هه‌ولێر، هاکان کەرەچای، رايگه‌ياند، خاڵە گومرگییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کێشەی گەورەی بۆ بازرگانانی تورکیا درووستکردووە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە بازرگانیان.
هاکان کەرەچای، گوتيشى: تورکیا خوازياره ئەو خاڵە گومرگیانە نەمێنن چونکە پلانی ئەوەیان هەیە هەرێمی کوردستان بکەنە خاڵی دەستپێکی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.
بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان تاوتوێكردنى پرسى خاڵه گومرگييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك، سلێمانى و كه‌ركووكه.
محه‌ممه‌د شاكر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيش سه‌باره‌ت به‌و پرسه، پێشبینی دەکات لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە نوێنه‌ران دەنگ بە لابردنی خاڵە گومرگییەکان بده‌ن.