ته‌رمى نه‌وشيروان مسته‌فا له گردى زه‌رگه‌ته به‌خاك ده‌سپێردرێت
K24 – سلێمانى:
ئه‌مڕۆ نه‌وشيروان مسته‌فا رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆچى دواييكرد و بڕياره له گردى زه‌رگه‌ته ئه‌سپه‌رده‌ى خاك بكرێت.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24, عومه‌ر عينايه‌ت، ئه‌ندامى په‌رله‌مان و هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان رايگه‌ياند، ته‌رمى نه‌وشيروان مسته‌فا له گرده‌كه ئه‌سپه‌رده‌ى خاك ده‌كرێت.
گوتيشى: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستوورى تايبه‌ت به خۆى هه‌يه و له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه ده‌ڕوات كه دايڕشتووه.
هه‌روه‌ها گوتى: كۆچى دوايى نه‌وشيروان مسته‌فا, وه‌ڵامه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانوت بۆچى ناگه‌ڕێته‌وه و هيچ هه‌ڵوێستێكى نييه. ئه‌و نه‌خۆش بوو.
شۆڕش حاجى وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ له په‌يامێكدا رايگه‌ياند، كاتژمێر 08:00ى به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ نه‌وشيروان مسته‌فا كۆچى دواييكرد.
نەوشیروان مستەفا ئەمین لەدایكبووی ساڵی 1944ی شاری سلێمانییە و سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاروچالاکی سیاسی کردووە.
یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە.
لە ساڵانی 1963 و 1964 بووه‌تە ئەندامی سکرتاریەتی ئەو رێكخراوە.
ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1969 بووەتە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری و نزیكەی 13 ژمارەی لەو گۆڤارە دەركردووە.
دوای رێكەوتنی ئازار، ساڵی 1972 نەوشیروان مستەفا و چەند كەسێك كۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانیان دامەزراندوە.
دواتر روویكردووەتە ئەورووپا و لە نەمسا سەرقاڵی خوێندنی زانكۆیی بووە، بەڵام دواتر بۆ دامەزراندنی یەكێتی ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە كوردستان.
ساڵی 1981 ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خاتوو شوعلە عەلی پێكھێناوە و خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەكانی نما و چیا و چرا.
لەو كاتەشەوە نەوشیروان مستەفا وەك سەركردەیەكی باڵای یەكێتی دەركەوت دوای راپەڕینیش چەندین پلەی وەرگرتووە تا گەیشتە ئەوەی بووە جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی.
ساڵی 2006 وازی لە یەكێتی ھێنا‌و كۆمپانیای وشەی دامەزراند كە وەك خۆی دەیگوت كۆمپانیایەكی میدیایی و توێژینەوەی زانستیە، بەڵام ساڵی 2009 لەسەر بنكەی كۆمپانیای وشە بزووتنەوەی گۆڕانی درووستكرد و لە ھەڵبژاردنی ئەو ساڵەشدا 25 كورسی بەدەستھێنا و ساڵی 2013 ش بەشداری لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و عێراق كرد.
لەناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٥ەوە، نەوشیروان مستەفا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ تەندروستی، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیای کرد‌و دواتریش گەیشتە بەریتانیا.
لە 17-3-2017، خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی كرد.
رۆژی شەممە رێككەوتی 13ی ئایار نەوشیروان مستەفا گەڕایەوە ھەرێمی كوردستان و به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ كۆچى دواييكرد.