به ڤیدیۆ.. سوپا و پاسدارانی ئێران گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌ربازیان به‌ڕێوه‌برد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سوپا و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له باشووری شاری تاران، به بۆنه‌ی رۆژی سوپاوه نمایشێكی سه‌ربازی فراوانیان به‌ڕێوه‌برد.
حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و فه‌رمانده باڵاكانی پاسداران و سوپا ئاماده بوون.
له وته‌یه‌كدا، حه‌سه‌ن رووحانی، گوتی: ئێران سوپا و هێزه‌كانی دژی هیچ وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی به‌كارنه‌هێناوه. به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌میشه نه‌یاری زایۆنی و ده‌ستدرێژیكاره‌كانن.
گوتیشی: سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له توانایدا هه‌یه، پیلانی شوومی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
له نمایشه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار، هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌كانی "كه‌وسه‌ر" و "تریشقه"ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی سه‌ربازی ئێران به‌شداریان پێكرا و چه‌ند نمایشێكی سه‌ربازیان به‌ڕێوه‌برد وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌رخستنی توانا و كاراییان.
جگه له تاران، له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئێران، هێزه ئه‌منییه‌كان نمایشی سه‌ربازیان به‌ڕێوه‌برد.
ساڵانه له رۆژی دامه‌زراندنی سوپادا، له ئێران نمایشی سه‌ربازی فراوان به ئاماده‌بوونی گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت.