باشووری کوردستان ھۆكاری زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان ئاشكرا دەكرێت

ھۆكاری زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان ئاشكرا دەكرێت

K24 - سۆران

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سۆران، حاڵەتەکانی توندوتیژی لەماوەی 10مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەیێ توندوتیژی ژنان ھۆکاری زیادبوونی حاڵەتەكانی توندوتیژی بۆ كاریگەری قەیرانی دارایی و زۆری ژمارەی ئاوارەکان لە سنوورەکە دەگێڕنەوە کە ئێستا زیاتر لە 17 ھەزار ئاوارە لە دەڤەری سۆران نیشتەجێن.