چيرۆكى چه‌كدارێكى ده‌ستگيركراوى داعش له زيندانى هه‌سه‌ده‌دا
K24 – هه‌ولێر:
له زيندانێكى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) كه‌ناڵى بى بى سى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له چه‌كداره به‌رچاوه‌كانى داعش كردووه و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌و چه‌كداره سعوودييه به هيچ شێوه‌يه‌ك په‌شيمانى ده‌رنه‌بڕيوه و هيواى خواستووه داعش بگه‌ڕێته‌وه.
چه‌كداره‌كه، ناوى محه‌ممه‌د ساڵح ناهى شه‌ممه‌رييه و له‌گه‌ڵ چه‌كداره دياره‌كانى داعشدا به تايبه‌تى ئه‌بو له‌هيب و عومه‌ر چيچانى بووه و چاوى به ئه‌بو به‌كر به‌غداديش كه‌وتووه.
ديارترين ده‌ركه‌وتنى شه‌ممه‌رى ئه‌و كاته‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌بو له‌هيب و ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش، سروودى (يا عاصب الرأس وينك) ده‌ڵێنه‌وه.
شه‌ممه‌رى به كه‌ناڵه‌كه‌ى وتووه: ئه‌مه‌ريكاييه‌كان تۆمه‌تى ئه‌وه‌يان خستووه‌ته پاڵى كه چه‌كدارى خۆكوژى بۆ ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا ناردووه.
ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه هيواى هه‌يه داعش بگه‌ڕێته‌وه و زاڵ بێته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا.
سه‌باره‌ت به چوونى بۆ ناو داعش، باسى له‌وه كردووه، له رێگه‌ى هاوڕێيه‌كييه‌وه داعشى ناسيوه و كاتێكيش ده‌ستى به نوێژ كردووه، يه‌كه‌م نوێژى به‌يانى له ژێر كاريگه‌رى حه‌شيشدا كردووه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه شه‌ممه‌رى له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگيركراوه.
ئه‌و له زيندانيشدا په‌شيمان نه‌بووه‌ته‌وه و بڕواى وايه، "سه‌ربازانى خودا" يارمه‌تى داعشيان داوه و ئه‌و گه‌رده‌لوول و ته‌مومژى ئه‌م پايزه‌ى ناوچه‌ى هه‌جينى دێرزوور به "سه‌ربازانى خودا" وه‌سفده‌كات.
هه‌روه‌ها ره‌تيكردووه‌ته‌وه بگه‌ڕێته‌وه سعوودييه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى ره‌خنه له محه‌مه‌د بن سه‌لمان بگرێت چاره‌نووسى كوشتنه يان به شمشێر يان به مشار.
ئاشكراشيكردووه، به‌ر له ماوه‌يه‌ك چاوى به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش كه‌وتووه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ بى بى سى، شه‌ممه‌رى باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و چه‌كدارێكى ئاسايى داعش نه‌بووه و به‌رپرسيارێتى هه‌بووه و له 2013ه‌وه په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها ره‌تيكردووه‌ته‌وه، داعش به‌رپرسيار بێت له وێرانبوونى شاره‌كانى سووريا و عێراق و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش درێژكردووه.
بى بى سى بڵاويكردووه‌ته‌وه، محه‌ممه‌د شه‌ممه‌رى يه‌كێكه له‌و 900 چه‌كداره بيانييه‌ى له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكراته‌وه ده‌ستگيركراوه و له زيندانه‌كانى هه‌سه‌ده‌دان.