فڕۆكه‌كانی عێراق 44 چه‌كداری داعشیان له سووریا كوشت
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق رایگه‌یاند: "به‌هۆی بۆردوومانكردنی دوو مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناو خاكی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه، 44 چه‌كداری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كوژراوون".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌ی F-16 به پشت به‌ستن به زانیاریی ورد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه تیرۆر، ناوچه‌ی سوسه‌یان له‌ناو خاكی سووریا بۆردوومان كردووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له مۆڵگه‌ی یه‌كه‌مدا 30 ئه‌ندامی داعش خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه ئاماده ده‌كرد، له مۆڵگه‌ی دووه‌میشدا 14 چه‌كداری داعش هه‌بوون".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه هه‌ر دوو ئامانجه‌كه به ته‌واوه‌تی خاپوور كراوون".