سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌باشان سه‌ردانى خاتوو هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌دى كرد و پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ره‌وشى سياسى و پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆييان تاوتوێكرد.
پوكميديا، ئۆرگانى ره‌سمى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری سلێمانی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌باشان سه‌ردانی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌دی كرد و له لێدوانێكی تايبه‌تیشدا به كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان رايگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
سه‌رۆك بارزانى گوتیشی: به‌دیلی وڵاتان جێگای ریفراندۆم ناگرێته‌وه و سه‌ركردایه‌تی كورد سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى به مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى وتارێك له كه‌رنه‌ڤاڵى پشتيوانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد و له كه‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌رى شاره‌كه به‌شدارى كرد.