داعش خۆی بۆ ھێرشی فراوان ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" ئاشكرای ده‌كات، چه‌كدارانی داعش پیلان بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراق داده‌ڕێژن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه، داعش نیازی وایه له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا ھێرشی توند و فراوان بكاته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه خۆیان بۆ هێرشه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه له خاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "هێشتا چه‌كدارانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی ناوچه بیابانه‌كانی رۆژئاوای عێراقدان، هێزه‌كانی عێراقیش ئه‌و شاره‌زاییه‌یان نییه له‌باره‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه نوێن و كه‌م ئه‌زموونن و ناشاره‌زان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌و ناوچانه‌دان خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زان له چۆنێتی ژیان و خۆحه‌شاردان، ئه‌وه‌ش وایكردووه بتوانن له‌و ناوچانه‌وه پیلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ش دابڕێژن" وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" گوتوویه‌تی".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هیزه‌كانی عێراقیش ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یانن و پێشتریش چه‌ند هه‌وڵێكی چه‌كدارانی داعشیان شكست پێهێناوه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چه‌كی جۆراوجۆریان پێیه و له پارێزگاكانی دیكه‌وه گواستوویانه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه و به‌شێكیان له‌ژێر زه‌ویدا شاردووه‌ته‌وه و له‌م دواییانه‌شدا له هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق به‌شێك له‌و چه‌كانه‌یان به‌كارهێناوه و فڕۆكه‌ی چاودێریشیان هه‌یه و ئه‌و ناوچه‌یان كردووه‌ته كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی".
هه‌ر چه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له 9/12/2017 وتاری "سه‌ركه‌وتن" به‌سه‌ر داعش له ته‌واوی عێراق پێشكه‌ش كرد و گووتی: "شه‌ڕی داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی هاتووه" به‌ڵام هێشتا شانه نوسیتووه‌كان و پاشماوه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه مه‌ترسین له‌سه‌ر عێراق.