پلاسخارت په‌یامێكی UN ده‌گه‌یه‌نێته‌ عێراقییه‌كان

"پێویسته‌ به‌په‌له‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدرێت"

K24- هه‌ولێر:

جێنین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق كرد و داوای لێكردن، په‌له‌ بكه‌ن له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی سیساسه‌تمه‌دارانی عێراق كراوه‌، پلاسخارت گوتی: "قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌كان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار پاڵ به‌ عێراقه‌وه‌ ده‌نێن، بۆیه‌ په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان پشتگیری لێ بكرێت، زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه‌".

پلاسخارت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكه‌وتنی سیاسی مانای پێگه‌یشتنی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رچاوه‌ی نه‌رمی نواندنیشه‌".

H.B