له هه‌ولێر يادى رۆژى جيهانى په‌سندكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ كرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ساڵڕۆژى په‌سندكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ له هه‌ولێر چالاكييه‌كى تايبه‌ت به منداڵان ئه‌نجامدرا.
به بۆنه‌ى ساڵڕۆژى په‌سندكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ، به‌شى رۆشنبيرى منداڵ سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى رۆشنبيرى و هونه‌ر له هه‌ولێر به سپۆنسه‌رى كۆمپانياى كۆڕه‌ك تيليكۆم ئاهه‌نگێكى بۆ منداڵان ساز كرد.
ئاهه‌نگه‌كه به به‌شدارى گرووپى هونه‌رى منداڵانى به‌شى رۆشنبيرى منداڵ و گرووپى منداڵانى كۆما نه‌ورۆز ئه‌نجامدرا.
له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌يران سه‌ڵاح به‌ڕێوبه‌رى رۆشنبيرى منداڵ له وته‌يه‌كدا جه‌ختى كرده‌وه، كه پيويسته هه‌وڵى زۆرتر بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئاوڕدانه‌وه له منداڵانى ئاواره‌ى كه‌مپه‌كان و منداڵانى كوردستان به گشتى.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى رۆشنبيرى و هونه‌رى هه‌ولێر، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور له وته‌يه‌كدا باسى له گرنگى يادكردنه‌وه‌ى رۆژى جيهانى په‌سند كردنى مافه‌كانى منداڵى كرد و هيواى خواست له هه‌رێمى كوردستان په‌ره به بوارى رۆشنبيرى منداڵ بدرێت و مافه‌كانيان زامن بكرێن.
له ميانى چالاكييه‌كه‌دا، شادان تاهير نوێنه‌رى رێكخراوى يونسێف باسى له گرنگى په‌سندكردنى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ كرد و رايگه‌ياند، چالاكان له ته‌واوى جيهاندا بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ خه‌باتيان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه په‌سند بكرێت.
دواتر له لايه‌ن چه‌ند منداڵێكه‌وه به‌نده‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ خوێندرانه‌وه و گرووپى كۆما نه‌ورۆز چه‌ند تابڵۆيه‌كى هه‌ڵپه‌ڕكێى كورديى بۆ منداڵان نمايشكرد.
رێككه‌وتننامه‌ى مافه‌كانى منداڵ له 54 مادده پێكدێت و له 20ى نۆڤێمبه‌رى 1989 له لايه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سند كراوه.
تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان ياسايه‌كى تايبه‌ت به پاراستنى مافه‌كانى منداڵ په‌سند نه‌كراوه.