ئه‌مريكا: هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ دژى ئێران پێكده‌هێنين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، واشنتن هه‌وڵده‌دات، "هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له دژى ئێران و هه‌وڵه‌كانى بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه پێكبهێنێت".
بڕياره، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (مايك پۆمپيۆ) رۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو، له وتارێكدا سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ده‌ره‌وه، به وردى باسى ئێران بكات و بيرۆكه‌ى پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ رابگه‌يه‌نێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (هێزه‌ر ناوێرت)، دوێنێ به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، "ئه‌مريكا كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ ده‌كات".
گوتيشى: "ئه‌مريكا وڵاتانێكى زۆر له جيهاندا كۆده‌كاته‌وه به ئامانجى چاودێريكردنى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به‌دواداچوونى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى تاران ده‌يان دات بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاسايشى ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ئامانجمان گه‌لى ئێران نييه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه".
روونيشيكرده‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشوازى له (200) ديپلۆماتكار و باڵيۆزى بيانى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكايان بۆ روون بكرێته‌وه له باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له رێككه‌وتنى ناووكى.
سه‌رچاوه: ئه‌ى ئێف پى، رووسياليه‌وم
ئ.ر