پۆ‌مپێیۆ هۆشداری له گه‌شتكردن بۆ سعوودیه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی ریاز بكات، به هۆی قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز، له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ لوبنان هاتوون، كه ده‌قه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، "ئێران، حوسییه‌كان وه‌ك هێزێكی به وه‌كاله‌ت بۆ خۆی له یه‌مه‌ن به‌كار ده‌هێنێت، ئێران مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی ناو خاكی سعوودییه ده‌كات، به‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا ژیانی خه‌ڵكی سعوودیه، به‌ڵكوو ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، كه سه‌ردانی شانشینه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش بزنسمانی ئه‌مه‌ریكی، لوبنانی، ئه‌وڕوپی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ریاز ده‌كه‌ن".
پۆ‌مپێیۆ له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا گوتی: "به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی خامنه‌یی و قاسم سولێمانی، هه‌موویان له مه‌ترسی دان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م دۆخه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو ئه‌و بژارده و میكانیزمانه به‌كار ده‌هێنین، كه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت".
بۆمپێیۆ ئاشكرای كرد، "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێستا تاوتوێ و دیراسه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه سزا به سه‌ر حووسییه‌كاندا بسه‌پێنێت و بیانخاته لیستی تیرۆره‌وه".
پێشتر چه‌ندین جار سعوودیه رایگه‌یاندبوو، حووسییه‌كان ده‌یان هێرشی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر خاكی سعوودیه ئه‌نجام داوه و ئه‌و مووشه‌كانه له ئێرانه‌وه بۆیان نێردراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان له لایه‌ن دژه مووشه‌كه‌كانی سعوودییه‌وه له ئاسمانی ریازی پایته‌خته‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
له ساڵی 2014ـه‌وه یه‌مه‌ن به ململانێیه‌كی چه‌كداریدا گوزه‌ر ده‌كات، له نێوان حووسییه‌كان له‌لایه‌ك، كه كۆنتڕۆڵی سه‌نعای پایته‌ختیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حكوومه‌تی دانپێدانراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه له مارسی 2015ـه‌وه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بییه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی سعوودییه پشتگیری ده‌كرێت.
ئه‌و ململانێ چه‌كدارییه‌ش یه‌مه‌نی رووبه‌ڕووی دۆخێكی هه‌ستیاری مرۆیی كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و دۆخه به خراپترینی سه‌ر ئاستی جیهان وه‌سف ده‌كات.
H.B