"زێدان بۆ یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر سێڤییا قه‌یرانه‌كانی قووڵتر بوو"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، زینه‌دین زێدان بۆ یاری داهاتوو قه‌یرانه‌كانی قوڵتر بووه‌وه و رافایل ڤارانیشی له‌ده‌ستدا.
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای یارییه‌كه‌ی دۆرتمۆند جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڤاران تووشی پێكان بووه و به‌شداری یاری داهاتوو له لالیگا به‌رامبه‌ر سێڤییا ناكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتوو به‌هۆی را‌گرتن و سڕكرانه‌وه له تواناكانی (رامۆس، كارڤاخاڵ و كاسێمیرۆ) بێبه‌ش ده‌بێت و هێشتا به‌شداریكردنی ڤایخۆ و گاریس به‌یل له یاری داهاتوو یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
پێكانه‌كه‌ی ڤارانیش كێشه‌كانی زێدانی بۆ یاری داهاتوو قوڵتر كرده‌وه، ئه‌مه سێیه‌مین پێكانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ڤاران بوو.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات.