به‌ڤیدیۆ.. به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران به‌هه‌ڵه له‌ناو كۆمه‌ڵێك كه‌سانی رووت له‌نگه‌رده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه دیمه‌نی رووداوێكی سه‌یر نیشان ده‌دات، كاتێك له‌ترسی هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا، ده‌یان په‌نابه‌ری نایاسایی كه له به‌له‌مێكی پلاستیكیدان به‌په‌له خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌ناراوی شارێكی ئه‌و وڵاته، له‌ناكاو ده‌كه‌ونه ناو كۆمه‌ڵێك كه‌سانی رووته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، "رووداوه‌كه له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه له كه‌ناری شارێكی باشووری ئیسپانیا روویداوه، كه ئه‌و كه‌ناره‌ی به‌له‌مه‌كه له‌نگه‌ری لێگرتووه، تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌كه‌نار ده‌ریاكان رووت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ترسی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێ له نزیكترین خاڵی وشكانی دابه‌زن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وانه‌ی له كه‌نار ده‌ریاكه‌ن هه‌موویان رووتن".
وه‌ك له گرته‌كه‌شدا دیاره، كاتێك به‌له‌مه‌كه له كه‌ناره‌كه له‌نگه‌ر ده‌گرێت و په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان كه سه‌رجه‌میان هی وڵاتانی ئه‌فریقین، به‌په‌له لێی داده‌به‌زن و له‌ترسی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو لایه‌كدا راده‌كه‌ن، رووته‌كانیش تووشی په‌شۆكان ده‌بن و هه‌ندێكیان هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن.
H.B