ئاگادارييه‌ك بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى نمره‌يان به‌رزه و ناويان نه‌هاتووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خه‌تاب شێخانی، سەرۆکى ليژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له ده‌رچووانى دوانزه‌ى ئاماده‌يى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كۆنمره‌يان به‌رزه به‌ڵام ناويان نه‌هاتووه‌ته‌وه، ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ناوه‌ندى وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانيان يه‌كلا بكرێته‌وه.
شێخانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه دوێنێ له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌نجاميدا، گوتى: كۆمه‌ڵێك ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه نه‌كردووه (Submit)، بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه، (50) شوێنیان پڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، ده‌توانن رۆژی یه‌ك شه‌ممه، رێككه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، له رێگه‌ى سايتى زانكۆلاينه‌وه، ناوى وه‌رگيراوانى ئه‌مساڵى بۆ زانكۆ و په‌يمانگه حكومييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى بڕيارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئه‌مساڵ هه‌ر قوتابييه‌ك كۆنمره‌ى 60.63 به‌سه‌ره‌وه بێت، له زانكۆ و په‌يمانگه حكومييه‌كان كورسى خوێندنى بۆ ته‌رخانكراوه.