ئه‌مشه‌و مانگگیرانی "گورگی خوێناوی" رووده‌دات
K24- هه‌ولێر:
رێبه‌ر رووسته‌م، شاره‌زا له‌بواری زانستی "ئاسترۆلۆجی" و ئه‌ندامی یه‌كێتی فه‌له‌كناسی عه‌ره‌بی - ئه‌فریقی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و مانگگیرانی ته‌واو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ڕووده‌دات.
رۆسته‌م له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "له هه‌رێمی كوردستان مانگگیرانه‌كه ده‌كه‌وێته كاتژمێر 5:36 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به كاتی هه‌ولێر، بۆیه سه‌ره‌تای مانگگیرانه‌كه ناتوانرێت به‌ئاسانی ببینرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ئامێری ته‌لیسكۆبه‌وه تێبینی بكرێت"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ده‌توانرێت له كاتژمێر 6:12 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان مانگیرانه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ببینرێت".
گوتیشی: "مانگگیرانه‌كه له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كیشوه‌ری ئوستراڵیا، به‌شێك له وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و ئاسیا، هه‌ردوو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و هێمن روو ده‌دات، له كاتی ده‌ستپێكردنی تا كۆتایی هاتنه‌كه‌ی ماوه‌ی 5 كاتژمێر و 15 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، ماوه‌ی مانگیرانی ته‌واویش كاتژمێرێك و 3 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت".
سه‌باره‌ت به جۆری مانگگیرانه‌كه‌ش رێبه‌ر رۆسته‌م گوتی: "مانگگیرانه‌كه‌ی ئه‌مجاره تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی خۆی هه‌یه، چونكه له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وی 14 له‌سه‌ر 15ی مانگی ئاسمانییه و ده‌كه‌وێته مانگی به‌فرانبار، بۆیه به مانگگیرانی گورگی ده‌ناسرێت و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مانگ له 14% له قه‌باره ئاساییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه دووری نێوان مانگ و زه‌وی بۆ 357هه‌زار كیلۆمه‌تر كه‌م ده‌بێته‌وه و نزیكه‌ی 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر له هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیكتر ده‌بێته‌وه"، بۆیه‌ش به خوێناوی ناوده‌برێت، چونكه به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له هه‌ساره‌ی زه‌وی و كه‌وتنه به‌ر ناوچه‌ی سێبه‌ری ته‌واو، ره‌نگه‌كه‌ی به‌لای سۆرێكی تێره‌وه ده‌بینرێت.
ئه‌و فه‌له‌كناسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مشه‌و هه‌ردوو هه‌ساره‌ی ڤینۆس و موشته‌ری زیاتر لێك نزیك ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش ڤینۆس ئه‌مشه‌و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌تر و گه‌شتر له ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی ساڵی 2019 جارێكی دیكه‌ش له شه‌وی 16 له‌سه‌ر 17/7 مانگگیران روو ده‌دات، له‌كاتێكدا دوو جاریش خۆرگیران له به‌رواره‌كانی 2/7 و 26/12ی ئه‌مساڵ روو ده‌دات، به‌ڵام خۆرگیرانه‌كان له كوردستان نابینرێن"، وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "تا ساڵی 2100، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان 119 جار خۆرگیران و 131 جاریش مانگگیران روو ده‌دات".
مانگگیران كاتێك روو ده‌دات، كه هه‌ریه‌ك له زه‌وی، مانگ و خۆر ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵی راست و هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوان مانگ و خۆر.
"مانگگیرانی گورگی" بۆیه به‌و ناوه ناسراوه، چونكه له شه‌وی 14 له‌سه‌ر 15ـی مانگی ئاسمانی روو ده‌دات، كاتێك كه مانگ ته‌واو پڕ ده‌بێت و، له‌و شه‌وانه‌دا گورگ ده‌لوورێنێت.
دووایین مانگگیران كه له هه‌رێمی كوردستانیش بینرا، شه‌وی 27/7/2018 بوو.
H.B