له هه‌كارى سه‌ربازێكى توركيا كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى هێرشێكى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ سه‌ر بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى توركيا له باشوورى هه‌كارى، سه‌ربازێك كوژرا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، ئه‌و بنكه سه‌ربازييه له چياى (كوان)بووه له ويلايه‌تى هه‌كارى.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنرێت به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و سه‌ربازه پارچه‌ى مووشه‌كى ئاراسته‌كراوى به‌ركه‌وتووه و به‌و هۆيه‌وه به سه‌ختى بريندار بووه و دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستداوه.
هاوكات جمووجۆڵى سه‌ربازى سوپاى توركيا له شاره‌كانى هاوسنوورى رۆژئاواى كوردستان ده‌ستيپێكرد و له دواى نيوه‌ڕۆى دوێنێ شه‌ممه 13ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 تۆپخانه‌كانى توركيا تۆپبارانى شارۆچكه‌ى عفرينيان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و تۆپبارانه دواى ئه‌وه هات كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر يه‌په‌گه خۆى راده‌ست نه‌كات، عفرين خاپوور ده‌كه‌ين.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ