كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو و هاوپه‌يمانى سه‌ردانى فوئاد مه‌عسوم ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سێ لايه‌نى ناڕازى له ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئايار، سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوميان كرد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى عێراق، شاندێكى هاوبه‌شى هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى، يه‌كگرتووى ئيسلامى، هاوپه‌يمانى ديموكراسى بۆ گه‌ياندنى سكاڵا و نيگه‌رانييان له باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوميان كردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رۆك كۆمار له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر پارێزگارى له ياسا و ئه‌و مافانه كردووه‌ته‌وه كه ره‌وتى پرۆسه‌ى ديموكراتى به‌هێز ده‌كه‌ن و به پێويستيشى زانيوه هه‌موو لايه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه په‌يوه‌ستى ياسا و چوارچێوه ياساييه‌كان بن.