جەلال جەوھەر: بە پێویستمان زانی بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەین

"ئەم قۆناغە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتمانییە"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

جەلال جەوھەر، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەم قۆناغە بە بەرپرسیاریەتیەكی نەتەوەیی و نیشتمانییە دەزانین، سەرەڕای جیاوازییەكان بە پێویستمان زانی بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەین.

جەلال جەوھەر بە كوردستان24 گوت: "جیاوازی و ململانێی نێوان ھێز و لایەنەكان، كە دەگاتە ئامانجی ھاوبەشی نیشتمانی دەبێ بوەستێ، ئەم قۆناغە بەرپرسیاریەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە، بۆیە بە پێویستمان زانی بەشداری بكەین سەرەڕای ھەموو جیاوازییەكانمان".