كۆرۆنا نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی 7 ساڵی بەرزدەکاتەوە
K24 - ھەولێر
نرخی زێڕ لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا بۆ بەرزترین ئاستی حەوت ساڵی رابردووی بەرزبووەوە و هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە مەترسییەکانی لەسەر چالاکی ئابووری و گەشەی جیهانی زیادکردووە.
وەبەرهێنەران بۆ پاراستنی سامانەکانیان روویان لە کڕینی ئەو کانزا زەردە کردووە، بەهۆی زۆری خواستیش لە کۆتا مامەڵەکاندا نرخی زێڕ بە رێژەی 1.1% بۆ زیاتر لە 1642 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە دوای 14ـەی شوباتی 2013ـەوە.
هاوکات لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ئەو کانزا گران بەهایە بە رێژەی 3.3% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، کە بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە.
ھ.م