وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ درێژ كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، بڕیارمان دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ درێژ بكرێته‌وه.
وه‌زی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، بڕیاره‌كه له ئه‌مشه‌و كاتژمێر (12)ی شه‌و تا كاتژمێر (12)ی شه‌وی (10ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) درێژ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئاسانكاری بۆ جموجۆڵی هه‌ندێك كه‌رت و كه‌سانێك كه پێویستیان به هاتوچۆیه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نگ خه‌می هاووڵاتیانه‌وه‌یه و ته‌ندروستی هاووڵاتیان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كارئاسانی بۆ جموجۆڵ و جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بكه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، پرسی ئازادكردنی به‌شێك له زیندانیكراوه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دانانی رێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی به‌شێك له زیندانییه‌كان دابنێن.
ئاشكراشیكرد، سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس له پرسی كرێنشینان و لێخۆشبوو‌ن له كرێی موڵكه‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێت.