باندێکی دزی لە هەولێر دەستگیرکرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هه‌ولێر رايگه‌ياند، توانيويانه باندێكى دزيكردن له شارى هه‌ولێر ده‌ستگير بكه‌ن، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا شه‌ش تاوانى دزييان ئه‌نجامداوه و بانده‌كه له سێ كه‌س پێكهاتوون.
ئەفسەری نووسینگەی راستی موقه‌ده‌می پۆلیس هه‌يسه‌م جرجیس، رايگه‌ياند، "دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ رووداوەکە کردەوە دوای بەدواداچوونی ورد توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا تۆمەتباران دەستگیربکەین".
گوتيشى: "دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان نا بە ئه‌نجامدانى (6) تاوانى دزيكردن لە گەڕەکەکانی (ئاوێنەی شار، ژیان، رۆشەنبیری، دارەتوو، پێنجی حەسارۆکان).
روونيشيكرده‌وه، "دزییەکانیش بریتیبوونە لە (زێڕ، کاڵا، مۆبایل و چەک)، ئێستا تۆمەتباران پەڕاويان بۆ رێکخراوه و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوون".
سه‌رچاوه: په‌يجى پۆليسى هه‌ولێر
ئ.ر