حکومەتی عێراق گۆڕانکاری لە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان دەکات

"بەپێی ژمارەی دانیشتوان دیاریدەکات"

K24 - ھەولێر

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند،  دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی 2018 ی عێراق جارێکی دیکە چاو بە پرۆژەیاسای بودجە دەخشێندرێتەوە و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت.

سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقیش حەدیسی گوتی، پشکی هەرێمی کوردستان، کە بە 12% ی بودجەی عێراق دیاریکراوە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و بەپێی ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەشە بودجەکە دیاریدەکرێت.

پێشتر حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای لە حكومەتی عێراق كردووە كە بودجەی عێراق پەسند نەكرێت، چونكە ره‌شنووسه‌ به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ده‌ستوور و یاسا فیدراڵییه‌كان ئاماده‌ كراوه‌.