چەکدارانی داعش پاسەوانێکی سنووریان شەهید کرد

پاسەوانەکە خەڵکی کەلارە

K24 – هه‌ولێر:

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی پاسەوانی سنوور لە قەزای خانەقین و بەهۆیەوە پاسەوانێکی سنوور شەهید بوو.

پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەهۆی ئەو هێرشەوە کە کراوتە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە دەروازەی خانەقین، پولیسێکی پاسەوانی سنوور بە ناوی مەجید حەسەن کەلاری شەهید بووە".

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاسایشی خانەقین بە کوردستان24ی گوتووە: "دوای هێرشەکەی داعش، هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی، لەگەڵ هێزەکان پۆلیسی پاسەوانی سنوور دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە".

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، داعش بەشێوەیەکی بەرچاو دەستیکردووە بە هێرشی چەکداریی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و زیانی گیانی بە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان گەیاندووە.

H.j