نەتەوە یەكگرتووەكان داوای گفتوگۆی بەپەلە له ھەولێر و بەغدا دەكات
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك و به په‌له ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییان.
فەرحان حەق، یاریدەدەری گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشكرای كرد، نەتەوە یەكگرتووەكان بانگھێشتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق دەكات، ھەرچی زووە دەست بە دانوستاندن بكەن.
فەرحان حەق، ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە ھەردوولایەن بە پشتبەستن بە دەستووری ئەو وڵاتە و سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی، پێویست به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز و لێدوانی توند ناكات و پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق, كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.