شاره‌زايه‌كى رووسى: به هۆى سوورياوه مۆسكۆ سوپاكه‌ى نوێكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى سه‌ربازى رووسيا له‌و بڕوايه‌دايه، به هۆى شه‌ڕى سوورياوه، سوپاى رووسيا خۆى نوێكرده‌وه و توانى مشتوماڵى كه‌موكورتييه‌كانى بكات.
باڤڵ ئيڤانۆڤ، شاره‌زاى سه‌ربازى رووسيى له وتارێكدا كه له گۆڤارى كوييرى تايبه‌ت به پيشه‌سازى سه‌ربازيدا له ژێر ناونيشانى "گره‌وێك له جێى خۆي‌دا" باسى له سووده‌كانى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى رووسيا له سووريا كردووه.
نووسه‌ر پێى وايه، به‌ر له ده‌ستپێكى شه‌ڕ ره‌خنه‌ى زۆر ئاراسته‌ى سوپاى رووسيا ده‌كرا و پێشبينى ئه‌وه ده‌كرا، ئه‌و سوپايه نه‌توانێت چه‌كى پێشكه‌وتووى ئه‌ليكترۆنى هاوڕێك له‌گه‌ڵ كۆى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له شه‌ڕى سووريادا ده‌ركه‌وت ئه‌و سوپايه له توانايدا هه‌يه زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌مساڵ بۆ سوپاى رووسيا ساڵێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، ئه‌نجامى چاكسازييه فراوانه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه له 2012ه‌وه ده‌ستيانپێكردبوو ده‌ركه‌وت. ئايدۆلۆژياى شه‌ڕى چه‌كدارى و رووكارى سوپا به ته‌واوى گۆڕاون. دڵنيابووينه‌وه له تواناى سوپاى رووسيا له شه‌ڕى سووريا".
ئيڤانۆڤ، ده‌ڵێت: "پێشتر شاره‌زا رووسه‌كانيش پێيان وابوو، سوپا تواناى وردى له به‌كارهێنانى هێزه ئاسمانييه‌كانى نييه، چه‌ندين ته‌ن موشه‌ك به ئاسانى و به وردى ناتوانرێت ئاراسته‌ى سووريا بكرێن و ئه‌وه‌ش رووسيا ناچار ده‌كات له‌شكركێشى وشكانى بكات و ماوه‌يه‌كى زۆرى ده‌وێت تا شه‌ڕ يه‌كلا ده‌كاته‌وه".
نووسه‌ر پێى وايه، "دواى دوو ساڵ له به‌شدارى رووسيا له شه‌ڕى سووريا، ده‌ركه‌وت پێشبينييه‌كان راست ده‌رنه‌چوون و گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بوونه هۆى په‌كخستنى يه‌كجاره‌كى داعش و چه‌كه رووسييه‌كان به وردى توانيان ئامانجه‌كانيان بپێكن".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، تۆپخانه‌كانى سوپاى رووسيا مه‌وداى كاريگه‌رى تۆپه‌كانيان بۆ ده‌ركه‌وت و وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا كه‌وته سه‌ر رێچكه‌ى پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى تۆپخانه‌ى سوپا و پشت به‌ستن به تۆپى هاون و پێشخستنى ئاراسته‌كانى.
به راى نووسه‌ر، يه‌كێكى ديكه له سووده‌كانى به‌شدارى شه‌ڕى سووريا ئه‌وه بووه، كه "رووسه‌كان ده‌ستيانكرد به پێشخستنى ئه‌رك و رۆڵى رۆبۆته سه‌ربازييه‌كان به جۆرێك بتوانن له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ميندا و پشكنينى خانوو و باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كاندا به‌كارى بهێنن و رۆبۆتى ئۆران6 له‌و رووه‌وه توانيويه‌تى رۆڵێكى كاريگه‌ر له هاوكاريكردنى سوپاى رووسدا بگێڕێت و ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تايه‌ك كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى بڕيار بدات هه‌رچى زۆرتره تواناى رۆبۆته‌كانى و فڕۆكه‌كانى چاودێرى پێشبخات.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى.
و:ئ.ر