له مووسڵ بۆنى تهرم دانيشتوانى ههراسان كردووه
K24 – ههولێر:
چەند مانگێك بەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ تێدەپەڕێت و ئەوانەی دەگەڕێنەوە باس لەوە دەكەن تائێستا بۆنی تەرمی ژێر داروپهردووى خانووە رووخاوەكان سەرییان كاس دەكات.
بەرگری شارستانی مووسڵیش پێیوایە 2 ھەزار و 600 تەرم لە ژێر داروپەردووی وێرانەی باڵەخانە و خانووەكاندان.