ئه‌و زانایه‌ی ده‌یوت زه‌وی ته‌خته گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ئینته‌رنێت گرته‌یه‌كی دراماتیكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ئه‌ندازیاره ئه‌مه‌ریكییه‌ی ده‌یوت زه‌وی خڕ یان گۆیی نییه و ته‌خته له ئه‌نجامی هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ چوونه بۆشایی ئاسمان گیانی له‌ده‌ستدا.
مایك هیوز، به "مایكه شێت" ناوبانگی ده‌ركردبوو، ئه‌و له ته‌مه‌نی (64) ساڵیدا هه‌وڵیدا له رێی مووشه‌كێكی ده‌ستكردی خۆیه‌وه بگاته به‌رزی هه‌زار و 500 مه‌تر له ئاستی رووی زه‌وی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی شكستیهێنا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
ماك له ناوچه‌یه‌كی بیابانی ویلایه‌تی كالفۆرۆنیا، دوێنێ شه‌ممه گیانی له‌ده‌ستداوه.
مایك پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، زه‌وی ته‌خته و له 2018شدا توانی له رێی مووشه‌كێكی ده‌ستكردی خۆیه‌وه تا به‌رزی 570 مه‌تر به‌رز بێته‌وه و دواتر به شێوه‌یه‌كی ناچاری مووشه‌كه‌كه‌ی له بیابانی موهاڤی نیشته‌وه.
Mad Mike Hughes just launched himself in a self-made steam-powered rocket and crash landed. Very likely did not survive. #MadMike #MadMikeHughes pic.twitter.com/svtviTEi8f
— Justin Chapman (@justindchapman) February 22, 2020