عێراق دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكاری دەگەیەنێتە خەڵكی نەمرود

دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكاری دەگەیەنێتە خەڵكی نەمرود

لە پێناو بەھانەوە چوونی ئاوارەكان لە دەوروبەری شاری مووسڵ، دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكاری گەیاندنە ئاوارەكانی ناحیەی نەمرود.

یەكێك لە سەرپەرشتیارانی دابەشكردنی ھاوكارییەكان بەسەر ئاوارەكان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی بە كوردستان24 گوت: "وەك یەكەم رێكخراوی خێرخوازی، سێیەم جارە بە ھاوكاری كونسوڵخانەی كوەیت لە ھەولێر ھاوكاری دەگەیەنینە ناوچەی نەمرود، لە گوندی ئیبراھیم خەلیل دەستمان پێكرد ئێستا گەیشتوینەتە گوندی ئەحمەدیە و نێو نەمرود، ھاوكارییەكانمان ھەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە ئازادكراون".

11-SideBarNewsReader