كاتی ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا لە ١١ی ئام مانگەوە بودجەی عێراق لە پرۆژە یاساوە بووە به یاسا و ھەموو برگەکانی پێویستە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، بۆیه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، پێویستە حکوومەتی عێراق، لە سەرەتای مانگی داھاتوو، جگە لە برگەی رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی هه‌رێم بە بەغدا، ٩ برگەکەی دیکەی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێ بکات، کە بریتیە لە ناردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، "له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی خۆیان له بودجه‌ی عێراق وه‌ربگرن، كه بڕه‌كه‌ی مانگانه ده‌گاته 650 ملیار دینار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی یاسای بودجه، ده‌بێت پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بنێردرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته وه‌زیره كورده‌كان له حكوومه‌تی فیدراڵ داوای شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
تا ئێستا حکوومەتی ھەرێم بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە بە بەغدا دەرنەبڕیوە، به‌ڵام وه‌ك عەبدولحەکیم خەسرەو، شارەزای یاسایی ده‌ڵێت: "هه‌رێم ئه‌و نیازه‌ی هه‌یه كه 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام له‌وانه‌یه چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌بێت، له‌وانه‌ش ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنانه بێت كه كه پێشتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كات و شێوازی جێبه‌جێكردن ده‌كرێت".
ئەوەی لە دواین ژمارەی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، بودجەی عێراق دوا قۆناغی خۆی بڕیوە، چونکە ھەر یاسایەک لەو رۆژنامەیە بڵاوبکرێتەوە، پێویستە لە مێژووی بڵاوکردنەوەکە یاساکە جێبەجێبکرێت، وەک نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش باسی لێوە دەکەن، ئیتر ھیچ پاساوێک نەماوە، کە حکوومەتی عێراق شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان نەنێرێت.
H.B