عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: چه‌ند جارێك داوامان كرد حه‌ویجه پێش مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر, به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كەركووك له باره‌ی دواخستنی شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ويجه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، رایگه‌یاند، چه‌ند جارێك داوايان كرد كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ويجه له باشووری كه‌ركووك پێش كۆنتڕڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق دوایخست.
عه‌مید سه‌رحه‌د راشیگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی دواخستنه‌كه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه و ئێستاش بوونی چه‌كدارانی داعش له حه‌ويجه بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی كه‌ركووك و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.