نرخی نەوت بەرزبووەوە

هەواڵی ڤاکسین نرخی نەوتی زیاتر بەرزکردەوە

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە چەند کۆمپانیایەک بانگەشەی بۆ دەکەن.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، یەک دۆلار و 10 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 46 دۆلار و شەش سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 43 دۆلار و شەش سەنت بەرزبووەوە.

لە دواین هەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، کۆمپانیای ئاسترا زێنێکای بەریتانی بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی کاریگەری 90% سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

Reuters