پێنجشه‌ممه بۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 4 یاری به‌ڕێوه ده‌چن، ئارارات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دهۆك گه‌شتی بادینانی كردووه، دێربی هه‌ولێریش به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات.
هه‌ولێر و برایه‌تی بۆ سارێژكردنی برینه‌كانیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
هه‌ولێر و برایه‌تی به دۆخێكی خراپه‌وه به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌میشه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رێكی زۆره‌وه به‌ڕێوه چووه و پڕبووه له ململانێ و كێبڕكێی سه‌خت.
ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوویانه یاری مان و نه‌مان ده‌بێت، چونكه به‌جه‌سته‌یه‌كی زامداره‌وه یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی له یاری پێشوویان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی زێره‌ڤانی و شێروانه شكست بووه به‌شیان.
هه‌ولێر له كۆی 8 یاری ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 8 خاڵه و خانه‌ی یازده‌یه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تیش به 6 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌م دیت.
ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات
شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌ره به‌جۆش و خرۆشه‌كانیان باوه‌ش بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م دوویانه‌یه له یاری رابردوویان شكست هاتۆته ڕێیان، له‌م یارییه‌دا به سه‌ركه‌وتن كۆشش بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیان ده‌كه‌ن.
له‌م یارییه ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له پێناو مانه‌وه‌ی له پێشه‌نگی خوله‌كه هه‌وڵده‌دات له نێو خاك و جه‌ماوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵسێته‌وه و به‌رده‌وامی به پیشه‌نگی خوله‌كه بدات.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ند مه‌به‌ستیه‌تی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ و له یه‌كه‌می خوله‌كه بباته‌وه، ده‌ربه‌ندیخان به 9 خاڵ پله‌ی حه‌وته‌می گرتووه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به 17 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
نه‌ورۆز و هه‌ندرێن به وره‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
هه‌ندرێن بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وتووه، هه‌ردوو یانه‌یه له ڕووی ده‌روونییه‌وه له بارودۆخێكی باشدان، به‌وپێیه‌ی له یاری رابردوویان هه‌ندرێن به كردار یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر گازی باكوور تۆمار كرد، نه‌ورۆزیش تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نۆشی.
نه‌ورۆز خاوه‌نی 15 خاڵه و خانه‌ی سێیه‌می گرتووه، هه‌ندرێنیش به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ، له پله‌ی هه‌شته‌مدایه.
له یاری لوتكه دهۆك میوانداریی ئارارات ده‌كات
دهۆك دوای 3 یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌ك ئه‌مجاره‌یان میوانداریی ئارارات ده‌كات، دهۆك له‌م یارییه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات زنجیره یه‌كسانبوونه‌كانی به بردنه‌وه‌ی له ئارارات بوه‌ستێنێت، له به‌رامبه‌ردا ئارارات ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌ر دهۆك دووباره بكاته‌وه.
دهۆك 14 خاڵی كۆكردۆته‌وه و خانه‌ی چواره‌می گرتووه، ئاراراتیش به 14 خاڵ و جیاوازی گۆڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت.