نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری په‌رله‌مانی به‌غدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ریفراندۆم نابێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان, له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی رایگه‌یاند، تا ئه‌و ساته‌ش هیچ بڕیارێك نییه بۆ دواخستنی ریفراندۆم و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریداوه پرۆسه‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازه‌ی كه برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری وڵاتانی زلهێز كه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانییان كردبوو، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، وڵاتانی زلهێز بۆچوونی خۆیان و هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، له سه‌ردانه‌كه‌شیان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆچوونی خۆیان بۆ شانده‌كه روون كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، بنه‌مای هاوبه‌ش و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له عێراقدا نه‌ماوه و نموونه‌ی به یاسای حه‌شدی شه‌عبی هێنایه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، بودجه و چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییان بۆ دابین كرد، له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی به‌رگری عێراق له ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێكراوه، یه‌ك فیشه‌كیشی بۆ دابین نه‌كرا له شه‌ڕی دژی داعش.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه، پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و پشت له‌و بنه‌مایه ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی به‌غدا له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، ئێستا په‌رله‌مانی به‌غدا بڕیاری راگرتنی پرۆسه‌كه‌ی داوه و گوتی: "ده‌مه‌وێ به روونی بڵێم بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا، هیچ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه نابێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشی كرده‌وه، پرسیاری كورد له‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، ئه‌وه‌یه، كه‌ی كاته‌كه گونجاوه‌كه‌یه و ده‌توانین تێیدا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ین.
بۆ بینینی ته‌واوی گفتوگۆكه به زمانی ئینگلیزی، كرته لێره بكه.