نەوت كەمترین نرخی 9 مانگی رابردووی تۆماركرد

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و كەمترین نرخی 9 مانگی رابردووی تۆماركرد.

بەرزبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا نرخی نەوتی بۆ كەمترین نرخی نۆ مانگی رابردوو دابەزاند و بڕیاریشە رێكخراوی ھەناردەكانی نەوتی ئۆپێك، رێگە چارەیەك بۆ گەڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ بازاڕ بدۆزێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆپێك لە مانگی داھاتوو پێشنیازی كەمكردنەوەی بەرھەمی نەوتی زیاتر دەخاتە بەردەم ولاتانی دەرەوەی ناوەوەی ئۆپێك.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕە جیھانییەكانی یەك نەوت بە 44 دۆلار و .67 سەنتە، نەوتی خاوی تكساس، ھەر بەرمیلێك به 42 دۆلار و 39 سەنت دەفرۆشرێت.