به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه 4 كه‌س برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار، شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی دێمكار له ناوچه‌ی دێبهگهی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر روویدا و له‌ئه‌نجامدا 4 كه‌سی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌ك بریندار بوون، كه پێكهاتوون له دایك و باوك و دوو منداڵ، كه برینی باوكه‌كه‌یان سه‌خته.
له‌مباره‌یه‌وه برای ئافره‌ته برینداربووه‌كه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، "كێشه‌كه هی ئه‌مڕۆ نییه و هه‌رچه‌نده رێگه‌پێدانی پارچه زهویهكمان هه‌یه بۆ درووستكردنی كادان له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ندین جاره هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رمان و لێمان ده‌ده‌ن، ئه‌مجاره‌ش به 8 كه‌س هێرشی سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌می كردووه و 4 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان بریندار كردووه".
كه‌س و كاری برینداره‌كان داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، "به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن"، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێدا، "لایه‌نی به‌رامبه‌ریان چه‌ندین كه‌سی دیكه‌شی به‌هۆی كێشه‌ی جیاوازه‌وه كوشتووه و تائێستاش ده‌ستگیر نه‌كراون".
H.B