پەرلەمانی عێراق ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری دواخست
K24 - ههولێر:
كارنامهی دانیشتنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، بۆ رۆژی 25ی ئهیلوول/ سێپتێمبهری 2018، گۆڕانكاری تێدا كراوه و ههڵبژاردن بۆ كاندیدانی سهرۆككۆمار ناكرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، دووەم دانیشتنی خوولی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی کاری دانیشتنەکەی بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنەکەدا پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکان و بارودۆخی پارێزگای بەسرە و پرسی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
پێشتر وابڵاوکرابووەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەکات.
ئ. م