نێیمار به ئاشكرا به هاوڕێیه‌كانی گوتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار به ئاشكرا به هاوڕێیه‌كانی راگه‌یاندووه كه هاوینی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
ئه‌گناسیۆ میگێل رۆژنامه‌ی نووسی ئیسپانیا له به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی Chiringuito به‌پشبه‌ستن به چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه نێیمار هاوڕێیه نزیكه‌كانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ئاگادار كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نێیمار خانه‌واده‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنای ماڵی پێشووی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌م هه‌فته‌یه رایگه‌یاند كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به 222 ملیۆن به هه‌مان ئه‌م نرخه‌ی كه نێیماری گواستویه‌ته‌وه به بارسێلۆنای بفرۆشێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه باوكی نێیمار رازیبووه له‌وه‌ی كه جارێكی تر كوڕه‌كه‌ی له ده‌رگه‌ی بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه لالیگا و له ئێستاوه‌ش هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
نێیماری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ درێسی پاریس سانجێرمانی به‌رز كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی له 46 یاری، 41 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كرد.