به هۆى لاقه‌كردنى منداڵانه‌وه چه‌ند حاخامێكى جوو ده‌ستگيركران
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئيسرائيل، 3 حاخام (پياوى ئاينى جوله‌كه)ـى له ته‌بريا ده‌ستگيركرد، بۆ ئه‌وه‌ى به تۆمه‌تى لاقه (ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر منداڵى كوڕ) لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌و حاخامانه دانيان به‌وه‌دا ناوه، كه ده‌ستدرێژى سێكسيان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ى روويان له په‌رستگه كردووه.
پۆليس بڕياريداوه، ماوه‌ى ده‌ستگيركردنى ئه‌و زانايانه‌ى ئاينى جوو درێژبكاته‌وه تا لێكۆڵينه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن.
به گوێره‌ى دانپێدانانه‌كانيان، ئه‌و حاخامانه پێگه‌ى ئاينى و كه‌سايه‌تى خۆيان له په‌رستگا و شوێنه گشتييه‌كان به‌كارهێناوه بۆ لاقه‌كردنى منداڵان و به زۆر ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ريان.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى