"ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ساڵی 2014"
K24- هه‌ولێر:
پسپۆرانی سیاسەت و وزە و کاروباری تورکیا بە گرنگیەوە دەڕواننە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و پسپۆرێکی سیاسەت و وزە دەڵێت: تورکیا چاوی لە هەرێمی کوردستانە بۆ پرکردنەوەی پێداویستیەکانی لە بواری وزە. چاودێرێکی کاروباری تورکیاش ئاماژه به‌وه ده‌كات، سیاسەتی تورکیا پێچەوانەی سیاسەتی سه‌رده‌می 16ی ئۆکتۆبەرە. بەپێوستیشی دەزانن هەرێمی کوردستان هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا ڕابگرێت.
شاڵاو عەبدولخالق, پسپۆری سیاسەت و وەزە ده‌ڵێت: پێویسته هەرێمی کوردستان هاوسەنگی رابگرێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تورکیا مەبەستیەتی لەگەڵ کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکانی بەهێز بکات.
له‌كاتێكیشدا جه‌خت له‌وه ده‌كرێته‌وه، گۆرانکاریەکانى رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوە دەخوازن تورکیا و هەرێمی کوردستان چاو بە سیاسەتی پێشویاندا بخشێننه‌وه، دڵشاد مستەفا, چاودێری سیاسی و شارەزا لە کاروباری تورکیا دووپاتیده‌كاته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری توركیا خۆی بووه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه‌كانی بگه‌رێنێته‌وه بۆ ساڵی 2014.
هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە رووی سیاسی, ئابووری و سەربازیەوە کاریگەریان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هەیە, بە تایبەت هەولێر و ئەنقەرە، پسپۆرانيش دەڵێن: تورکیا لە بواری وزە و ئابووری دوای سزاکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئێران چاوی لە هەرێمی کوردستانە, ئەمەش کاریگەری باشی لەسەر حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە رووی ئابووری و سیاسیەوە دەبێت.
دواى رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر, په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تاڕاده‌یه‌ك سستی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام دوای سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه, كه كۆتوبه‌ند ده‌خاته به‌رده‌م بازرگانی نێوان توركیا و ئێرانیش و بڕیاره قورستریني ئه‌و سزایانه دوای 2 رۆژی دیكه و له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ئایار بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌نقه‌ره ناچار بووه به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كدا بۆ ئێران بگه‌ڕێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمی كوردستانی به گونجاوترین جێگره‌وه زانیوه و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بگه‌یه‌نێته‌وه به‌رزترین ئاستی به‌هێزی.
H.B